بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران بۆ ئاسانکاری لە سوودمەندبوونی هاووڵاتییان لە داشکاندنی 50%ـی قەرزی پێشووی کارەبا لە پڕۆژەی ڕووناکی، دەوامی بەشی فرۆشتنی وزەی درێژ کردەوە.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای سنوورەکە دەکاتەوە، بۆهاوکاریکردنی هاوبەشانی کارەبا، دەوامی بەشی فرۆشتنی وزەی سۆران تا کاتژمێر 3:00ـی ئێوارە درێژ کراوەتەوە. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە ئەم داشکاندنە تا ڕێککەوتی 10ـی 9ـی 2026 بەردەوام دەبێت.
لەکۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران ڕوونیکردەوە، بەشداربووان دەتوانن بە شێوازی ئەلیکترۆنیش لە ڕێگەی (E-Psula)ەوە قەرزی پێشووی پڕۆژەی ڕووناکی بدەن و لە دیارییکردنی ڕێژەی داشکاندنەکە سوودمەند ببن.