پایتەخت

ئەم هەفتەی چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلایی دەکرێتەوە

ئەم هەفتەی چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلایی دەکرێتەوە
کورتە

گۆڕانکاری لە دواین رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکرێت و چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلایی دەکرێتەوە

ئەم هەفتەیە چارەنووسی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت، گۆڕانکاری لە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بکرێت.

 

وابڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوو دا، ڕاپۆرتی کۆتایی ئەو لێژنانە ڕادەستی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بکرێت کە بۆ بەداواداچوون لە چۆنیەتی پرۆسە و بڕی بەرهەمهێنانی نەوت سەردانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو و ڕەنگە، پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتی ئەو لێژنانە بکرێت.

 

هەفتەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی خۆیدا ڕایگەیاند، بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و ئەو نەوتەی داواکرابوو کە ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت ئامادەیە و چاوەڕوانی بەغدان، تاوەکو نەوتەکە وەربگیرێت یان هەناردەی بکات.

 

 بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، ئەگەری زۆرە لەم هەفتەیە گۆڕانکاری لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت، چونکە بەغدا داوای نەوتێکی زۆرتر دەکات لە دوای چاککردنەوەی کێڵگە نەوتییەکان و حکومەتی هەرێمیش بەغدای ئاگادار کردووەتەوە، کە لێژنەیەک بۆ بەدواداچوون لە رێژەی داهاتی ناوخۆی هەرێم دروست بکات، چونکە داهاتی ناوخۆ بەمشێوەیە نییە و هەرێم ناتوانێت هەموو مانگێک 120 ملیار دینار ڕادەستی بەغدا بکات.

02 ئاب 2025 09:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025