هاووڵاتییەکی ئەمریکی لەلایەن جوونشینەکانی کەناری ڕۆژئاوا کوژرا

جوونشینەکانی کەناری ڕۆژئاوا تەنیا بە فەڵەستینییەکان ناوەستن، ئەمریکییەکانیش دەکوژن
جوونشینەکانی کەناری ڕؤژئاوا بەردەوامن لە داگیرکردنی خاک و کوشتنی هاووڵاتییانی ئەم ناوچەیە و ئەمجارە دووەم هاووڵاتیی ئەمریکییان لە ماوی تەنیا مانگێک کوشت.
ئەمڕۆ شەممە، پێگەی مەیامی هێڕاڵد بڵاویکردەوە، خەمیس ئەیاد، بەڕەگەز فەڵەستینییەوە و هەڵگری ناسنامەی ئەمریکایە، باوکی پێنج منداڵە، لەم دوایاندە خۆی خێزانەکەی گواستبوویەوە شارۆچکەی سیلواد لە کەناری ڕۆژئاوا لە فەڵستین، لەوێ لە کاتی هەوڵی ڕزگارکردنی خەڵک لە ئاگرێکی گەورە، کە لەلایەن جوونشینەکان لە کاتی شەودا لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا بەرداوە، بەهۆیەوە دووکەڵەوە گیانی لەدەستدا.
لە ڕابردوودا ئەیاد لە گوندێکی بچووکی سیلواد لە کەناری ڕۆژئاوا گەورە بووە، بەڵام لە ساڵی 2008 لەگەڵ هاوسەرەکەی، کە هاووڵاتی بەڕەگەز ئەمریکییە چووەتە ئەمریکا و لە ویلایەتی شیکاگۆ ژیاوە، بەڵام لەم دوایانەدا بەیەکجاری گەڕابووەیەوە شارۆچەکەی سیلواد.
ئەیاد دووەم هاووڵاتیی ئەمریکییە کە لەم مانگەدا لە کەناری ڕۆژئاوا گیانی لەدەست دەدات، لە 11ـی تەمموزدا لە شارۆچکەیەکی دوور لە سیلواد، پیاوێک بە ناوی سەیفەوڵڵا موسالێتی تەمەن 20 ساڵان کە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا لەدایک بوو بوو، لەلایەن جوونشینێکی کەناری ڕۆژئاوا بەس بە لێدان کوژرا.
جێی باسە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر، چالاکوان و مامۆستایەکی تەمەن 31 ساڵان بەناوی "ئۆدێ محەممەد خەلیل" لە هەرێمی مەسافر یەتا، لە باشووری کەناری ڕۆژئاوا، لە کاتی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانێک لە دژی داگیرکردنی خاکی خیربێت ئوم ئەل خەیر، بەدەستی جوونشینێک دەسڕێژی گوللەی لێکرا و کوژرا.
زیاتر لە 10 ڕۆژ لەمەوبەریش، جوونشینانی کەناری ڕۆژئاو 117 مەڕی جووتیارانی فەڵەستینییان کوشت و سەدانی دیکەیان دزی، ئەمەش بەمەبەستی دەرکردنی فەڵەستینییەکان لەو ناوچەیە.