وا بڕیارە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ئەنجام بدرێت.
ئهمڕۆ نێچیرڤان بارزانی گەیشتە دیمەشق، و بڕیاریشە مەزڵووم عەبدی بگاتە دیمەشق، دواتر سبەینێ ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە نێوان مەزڵووم عەبدی و نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع ئەنجام دەدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە سەردانەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی سووریا کۆ دەبێتەوە و پەیوەندییەکانی سووریا لهگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.