مەزڵووم عەبدی له 12یەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییهكان، پهیامێكی بڵاو كردهوه و تیایدا دەستەبەرکردنی ئاسایشی گشتیی شنگال و گەلی ئێزدییەکان به بەرپرسیارێتییەکی مرۆیی و نێودەوڵەتیی ناو برد.
ئهمڕۆ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەیامێکدا بەبۆنەی 12یەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکانەوە ڕایگەیاند، دیاریکردنی چارەنووسی هەموو ئەوانەی ڕفێندراون و دەستەبەرکردنی سەلامەتیی شنگال و گەلی ئێزدییەکان بەرپرسیارێتییەکی نێودەوڵەتییە، بۆ پاراستنی مافەکانی پێکهاتەی ئێزدیش، پێویستی بە جووڵەیەکی بەپەلە و جدیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە تاوەکوو ئازاری ئەم تاوانە لەسەر ئێزدییەکان کەمتر بکرێت.
فەرماندەی هەسەدە گوتی: "بە سەرفرازییەوە یادی شەڕڤانەکانمان دەکەینەوە کە گیانیان بەخت کرد بۆ پاراستنی گەلی ئێزدیمان و بەشدار بوون لە تێکشکاندنی تیرۆری داعش و ڕزگارکردنی هەزاران هاووڵاتیی سڤیل لە جینۆساید".
پەیامەکەی مەزڵووم عەبدی لە کاتێکدایە، لە 3ی ئابی 2014 ڕێکخراوی داعش هێرشی بۆ سەر قەزای شنگال و ناوچە کوردنشینەکانی ئێزدییەکان لە دەشتی نەینەوا ئەنجام دا کە بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار کوردی ئێزدی کۆمەڵکوژ کران و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش ڕفێندران کە بەشێکیان هێشتا چارەنووسیان نادیارە.