پایتەخت

ئه‌مڕۆ كه‌ركووك و گه‌رمیان گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانن

ئه‌مڕۆ كه‌ركووك و گه‌رمیان گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانن
کورتە

سبه‌ی هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش كه‌ركووك و گه‌رمیان گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون

كه‌شناسی هه‌رێم كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مڕۆ كه‌ركووك و گه‌رمیان گه‌رمترین ناوچه‌ی كوردستانن و سبه‌یش پله‌كانی گره‌ما به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ داده‌به‌زێت.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بۆ ئه‌مڕۆ کەشوهه‌وای ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروست بوونی کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک ناوچە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با /  لەسەرخۆ - مام ناوەند  ( 10–  20 )کم/ک ده‌بێت.

 

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی هه‌ینی كه‌شناسی له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، كه‌شی ئاسمان به‌ گشتی ساماڵ ده‌بێت، پلەکانی گەرما و نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ و مەوداى بینین / ( 8 –  10  ) کم دەبێت.

 

ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42  پلەی سیلیزی

کەرکوک: 45 پلەی سیلیزی 

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی

سۆران: 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

31 تەمموز 2025 16:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025