سوودانی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تووره ده‌بێت

سوودانی به‌هۆی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تووره ده‌بێت و كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت
بۆ یه‌كه‌مجار حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆمه‌ڵێك زانیاری نه‌بیستراو له‌سه‌ر هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، ئێمه و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نازانین كێ هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ش وایكردووه سودانی له ئێمه تووڕه بێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر له دیدارێكی میدیایی ڕایگه‌یاند، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماده‌بوو و له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پرسی بوو كێ هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟ ئه‌وانییش له وه‌ڵامدا پێیان گوتبوو، نازانین بكه‌ری سه‌ره‌كی كێیه و بێ ئاگاین، ئه‌مه‌ش وایكرد سوودانی تووڕه‌بێت و به ده‌نگی به‌رز قسه بكات.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی سوودانی ئاشكرای كرد، سوودانی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕاگه‌یاند، بۆ ئێمه زۆر عه‌یبه كه نه‌زانین كێ هێرش ده‌كاته سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌وه‌ش عه‌یبتر ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت هێنده بێ ئاگا و زانیاری بێت، كه نه‌زانێت كێ و بۆچی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به درۆن به ئامانج ده‌گرێت. له هه‌مووی عه‌یبتر ئه‌وه‌یه كه بزانین كێیه و هیچی له به‌رامبه‌ری نه‌كه‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه به درۆن به ئامانج ده‌گیرێن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ڕێژه و توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دروست كردووه.