وه‌زاره‌تی دادی سووریا لێكۆڵینه‌وه له بنه‌ماڵه و كه‌سه نزیكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات

حكومه‌تی سووریا لێكۆڵینه‌وه له بنه‌ماڵه و كه‌سه نزیكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و دادگاییان ده‌كات
حكومه‌تی ڕاگوزه‌ری سووریا له هه‌وڵێكی دیكه‌ی دا ده‌ست ده‌كات به دادگایی كردن و لێكۆڵینه‌وه له بنه‌ماڵه و كه‌سه نزیكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا چوار به‌رپرسی ره‌ده‌می حكومڕانی به‌شار ئه‌سه‌د كه یه‌كێكیان كوڕی پوورسی سه‌رۆككۆماری پێشووی سووریایه، ڕاپێچی دادگای كرد.
وه‌زاره‌تی دادی سووریا له بڵاوكراوه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كات، هه‌ر یه‌كه له عاتیف نەجیب (كوڕی پووری به‌شار ئه‌سه‌د)، سەرۆکی پێشووی لقی ئاسایشی سیاسی پارێزگای دەرعا، محەممەد ئیبراهیم ئەلشەععار، وەزیری پێشووی ناوخۆ و ئەحمەد بەدرەدین حەسوون، موفتیی پێشوو و ئیبراهیم حوێجە ڕاده‌ستی یاسا كراون و به تاوانی گوماناوی دژی دانیشتووانی سووریا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دادی سووریا له بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ر كه‌سێك سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و تاوامبارانه هه‌یه، ده‌توانێن سكاڵاكه‌ی پێشكه‌ش بكات و هاوكات ده‌مانه‌وێت كه ئه‌و تاوانبارانه به سزای گه‌ل بگه‌ن و ئێمه دادپه‌وه‌ری له سه‌رتاسه‌ری سووریا جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له كۆتایی ساڵی 2024 گرووپه چه‌كدارییه ئۆپۆزسیۆنییه‌كانی سووریا به سه‌رپه‌رشتی ئه‌حمه‌د شه‌رع توانیان له‌ماوه‌ی كه‌متر له 15 ڕۆژ كۆتایی به حكومڕانی به‌شار ئه‌سه‌د بهێنن، كه ماوه‌ی زیاتر له 50 سال خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی حكومڕانیدا بوون و دواتر ئه‌سه‌د هه‌ڵات و ئه‌حمه‌د شه‌رعیش حكومه‌تێكی ڕاگوزه‌ری نوێی له سووریا پێكهێنا.