تەرمی پۆلیسە بێسەروشوێنەکە دۆزرایەوە
وردەکاریی دۆزینەوەی تەرمی پۆلیسێكی نەوت و گاز لە دۆڵێکدا، دوای ئهوهی دهڕفێندرێت.
لە سنووری ناحیەی جەبارە کارمەندێکی پۆلیسی نەوت و گاز دوای بێسەروشوێن بوونی تهرمهكهی دهدۆزرێتهوه.
ئهمڕۆ سهرچاوهیهكی ئاگادار به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، تەرمی زێدان محەممەد کە کارمەندی پۆلیسی نەوت و گاز بوو لە کێڵگەی حەسیرە، لە دۆڵێکدا لە نزیک گوندێکی ناحیەی جەبارە دۆزرایەوە. ناوبراو لە دوێنێ نیوەڕۆوە بێسەروشوێن بوو و دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دۆزرایەوە، گەڕان بەدوایدا دەستی پێ کرد تاوەکو تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، زێدان محەممەد دوای ئەوەی سەردانی گوندێکی نزیک ناحیەی جەبارەی کردووە، پەیوەندیی تەلەفۆنیی بڕاوە و بەیانیی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک ئەو گوندە دۆزیوەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ناحیەی جەبارە لە ڕووی جوگرافییەوە سەر بە گەرمیان و قەزای قەرەتەپەیە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی عێراقی لێ جێگیر کراوه.