پایتەخت

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا داواکاری وەستاندنی فرۆشتنی چەکی بە ئیسڕائیل ڕەتکردەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا داواکاری وەستاندنی فرۆشتنی چەکی بە ئیسڕائیل ڕەتکردەوە
کورتە

دووبارە پارتی دیموکراتەکان سەرکەوتوو نەبوون لە وەستاندنی فرۆشتنی چەک بە ئیسڕائیل لەلایەن ئەمریکاوە

لە پڕۆسەی دەنگدانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا جیاوازییەکی گەورە لە نێو پارتی دیمووکراتەکان لەبارەی یارمەتیدانی ئیسرائیل لە جەنگی غەززە دەخاتەڕوو و تا دێت فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگی دیمووکراتەکانی ڕەتکردەوە، کە 27ـیان داوایان کردبوو ئەمریکا فرۆشتنی 20 هەزار تفەنگی ئۆتۆماتیکی و 24 دەنگیش بۆ واستاندنی ناردنی کەشتی مۆمبی بە بەهای 675 ملیۆن دۆلار بوو.

هاوکات سەرجەم کۆمارییەکان دەنگیان بە پێچەوانەی ئەم دیمووکراتانە داو و سووربوون لەسەر فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل.

جێی باسە، تاوەکو ئیستا پێشنیاری وەستاندنی چەک بە ئیسرائیل لەلایەن بێرنی ساندەرس، سیناتۆری سەربەخۆی ویلایەتی ڤێرمۆنتەوە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و پێشووتر لە مانگەکانی 4 و 11ـی ساڵی 2023، جارێکیان 15 دەنگ و جارێکی دیکە 18 دەنگی بەدەستهێنا.

هاوکات پێش دەنگدانەکە، ساندەرس ڕایگەیاندبوو، کە نابێت واشنتن بەردەوام بێت لە دابینکردنی چەک بۆ حکومەتی "ڕەگەزپەرستی" ئیسرائیل، کە بۆ کوشتنی خەڵکی بێتاوان بەکاردەهێنرێت، ناتەنیاهوو درۆزنێکی قێزەونە، منداڵان لە برسا گیان لەدەست دەدەن.

بەگوێرەی دوایین ئاماری قوربانییانی جەنگی غەززە، تاوکو ئێستا زیاتر لە 60 هەزار کوژراو و 145 هەزار بریندار هەیە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی جەنگ وەستاوە، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: گیان لەدەستدانی منداڵان بەهۆی برسییەتەوە رۆژانە لە زیاد بووندایە.

31 تەمموز 2025 11:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025