زەیدی و شاندە باڵاکەی گەیشتنە دڵی تورکیا
دوای ترەمپ و تاران، ئێستا زەیدی لە لای ئەردۆغانە؛ پلانە گەورەکە چییە؟
تەوژمێکی چڕ و جیاوازی جموجۆڵە دیپلۆماسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستی پێکردووە کە تێیدا عهلی زهیدی، سهرۆكوهزیران نوێیهكهی عێراق وەک چەقی هاوکێشە نوێیەکان دەردەکەوێت.
ئەمڕۆ نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی كردهوه، زەیدی لەسەر داوەتی فەرمیی ئەردۆغان گەیشتووەتە تورکیا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان. عهلی زهیدی لهبارهی سهردانهكهیهوه دهڵێت: "عێراق و تورکیا خاوەنی مێژوو، جوگرافیا و بەرژەوەندیی هاوبەشن و لەم سەردانەدا گفتوگۆ لەسەر دۆسیەکانی وەبەرهێنان، ئاو، پڕۆژەی (ڕێگەی گەشەپێدان) و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکە دهكهین."
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەبەردەم جموجۆڵێکی سەیردایە؛ زەیدی تەنیا لەم مانگەدا واشنتن، تاران و ئەنقەرەی پێکەوە گرێ داوە. پێشتر لە 14ی تەممووز لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە و 48 ڕێککەوتننامەی واژۆ کرد، دواتر لە 23ی تەممووز ڕووی لە تاران کرد و ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووش پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی لوبنان کرد.
بڕیارە هەر لەم چوارچێوەیەدا، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕوو لە سعودییە بکات بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی جەنگ و ئاسایشی ناوچەکە. ئەم ڕیزبەندییە لە کۆبوونەوە باڵاکان لەگەڵ سەرکردە کاریگەرەکانی جیهان، دەری دەخات کە عێراق خەریکی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورەیە وەک (ڕێگەی گەشەپێدان) کە دەبێتە خاڵی بەیەکگەیشتنی کەنداو، ئاسیا و ئەورووپا.
زهیدی له وتارێكدا ڕایگهیاندووه، كه عێراقی نوێ جیاوازه، ئێمه ڕێگهی گهشهپێدانمان ههڵبژاردووه. دهبێت لهمهودوا ئاڵەنگارییەکان بکەینە دەرفەت بۆ خۆشگوزەرانی.
پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا لە دەیەکانی ڕابردوودا تەنیا لە گۆشەنیگای دۆسیە ئەمنییەکان و ئاوەوە دەبینران، بەڵام ئێستا گۆڕانکارییەکان بەرەو هاوبەشییەکی ئابووریی هەمەلایەنە دەچن کە پێدهچێت سەقامگیریی درێژخایەن بۆ ناوچەکە دەستەبەر دەکات.
شایانی باسه، ئامانجی عهلی زهیدی جێبهجێكردنی پڕۆژهی ڕێگای گهشهپێدانه، كه له لە هێڵێکی ئاسن و ڕێگەیەکی خێرای وشکانی پێک دێت درێژییەکەی دەگاتە 1200 کیلۆمەتر. ئەم هێڵە لە بەندەری فاو لە پارێزگای بەسڕە دەست پێدەکات و تاوەکو خاڵی سنووریی فیشخابوور لەگەڵ تورکیا درێژ دەبێتەوە. تێچووی پڕۆژەکە بە 17 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و بڕیارە بە چەند قۆناغێک تاوەکو ساڵی 2050 جێبەجێ بکرێت.
بهپێی زانیارییهكان، پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان وەک یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەکانی عێراق و ناوچەکە هەژمار دەکرێت، کە ئامانجیەتی گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە نەخشەی گواستنەوەی بازرگانیی جیهانیدا بکات. ئەم پڕۆژەیە وەک پردێکی ئابووریی وشکانی، کەنداو و وڵاتانی ئاسیا بە تورکیا و ئەورووپاوە دەبەستێتەوە و عێراق دەکاتە ناوەندێکی سەرەکیی ترانزێتی نێودەوڵەتی.
ئەم پڕۆژەیە تەنیا ڕێگەیەک نییە بۆ گواستنەوە، بەڵکو لە پەراوێزیدا چەندین ناوچەی پیشەسازی، بازرگانی و شار و شارۆچكهی نوێ بونیاد دەنرێن کە هەزاران هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنن.