Banner
پایتەخت

پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
کورتە

بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دووبارە دەست پێدەکاتەوە.

دوای چەندین ڕۆژ لە کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا، بڕیارە بەیانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دووبارە دەست بە بەرهەمهێنانی غاز بکاتەوە و کۆتایی بە کێشەی بڕانی کارەبا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بهێندرێت.

 

دوای چەندین ڕۆژ لە کەمبوونەوەی کارەبا، کێڵگەی کۆرمۆر سبەی دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەکاتەوە ، دۆخی کارەبا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە.

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای دانە گاز لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، دوای پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی وردی بارودۆخی ئەمنی و وەرگرتنی گەرەنتیی تەواو و دڵنیاکەرەوە لە باڵاترین ئاستی دەسەڵاتدارانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق، پرۆسەی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە وریایی و بە شێوازێکی پلەبەندی دەست پێ دەکاتەوە.

 

کۆمپانیای دانە گاز ڕوونیکردەوە، ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە، پشتگیریکردن و دابینکردنی غازی پێویستە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە، تاوەکو بتوانرێت پێداویستیی کارەبای هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراقدا دابین بکرێت.

27 تەمموز 2026 19:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026