Banner
پایتەخت

بە ‌هەڕەشە پارەی وەرگرتووە

 بە ‌هەڕەشە پارەی وەرگرتووە
کورتە

ساختەکارێک خۆی وەک ئەندامی لێژنەی دەستپاکی ناساندووە تا سەرانە لە بەرپرسان وەربگرێت.

دادگای نەجەف کەسێکی دەستگیر کرد، کە بە ناوی ئەندامی لێژنەی دەستپاکی و ئەنجوومەنی دادوەرییەوە داوای سەرانەی لە سێ بەرپرسی پارێزگاکە کردبوو تا فەرمانی دەستگیرکردنەکانیان لەسەر لاببات.

 

بەپێی زانیارییەکانی دادگای لێکۆڵینەوەی نەجەف، تۆمەتبارەکە بە مەبەستی وەرگرتنی سەرانە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری تۆماری خانوبەرەی پارێزگای نەجەفەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە: "ئێستا لای سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریم بۆ واژۆکردنی نوسراوەکەت، ناوی تۆ لە لیستی ئەو بەرپرسانەدایە کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، بەڵام دەتوانم لە بەرامبەر بڕێک پارەدا ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنمه‌وه‌."

 

دادگای لێکۆڵینەوەی نەجەف ئاماژەی بەوە کردووە، هەمان تۆمەتبار پێشتریش بە هەمان شێواز هەڕەشەی لە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای پارێزگاکە کردووە و داوای سەرانەی لێ کردوون.

27 تەمموز 2026 17:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026