دابه‌شكردنی به‌نزین به كۆبۆن ده‌ستیپێكرد
ورده‌كاریی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزین به کارتی ئەلیکترۆنی و جێبه‌جێكردنی یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌شێوه‌یه‌كی تاقیكاری.
پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومەت بە نرخی 750 دینار چووە قۆناغێکی نوێوە و لە شاری هەولێر سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی بە شێوەی تاقیکاری خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە ڕێگەی کارتی سووتەمەنییەوە لە بەنزینخانەی شەهم دەستیپێکردووە.
به‌پێی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر، لەم قۆناغەدا بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 40 لیتر بەنزین دیاری کراوە و شۆفێران دەبێت ئەو کارتە بەکار بهێنن کە پێشتر بۆ وەرگرتنی گازی ماڵان تەرخان کرابوو.
پێشتر سالار محەممەد، بەرپرسی هۆبەی پشکنین و بەدواداچوون لە بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاندبوو، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزین ده‌بێت به كارتی سووته‌مه‌نی 'كۆبۆن'، سه‌ره‌تاش پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تاقیكاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە هەوڵ دەدات سیستەمی دابەشکردنی سووتەمەنی بە شێوەی دیجیتاڵی و كۆتاییهێنان به گرفتی نه‌بوونی به‌نزین ڕێک بخاتەوە.