وردهكاریی گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی لە وەزارەتی نەوت
جومەیلی و کۆتاییی ئیمپراتۆریەتە داراییەکەی
قەبارەی ئەو پارە و سامانە گرانبەهایانەی لە دۆسیەی گەندەڵیی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتدا دەستیان بەسەردا گیراوە، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادی کردووە و وردەکاریی نوێ ئاشکرا کران.
ئەمڕۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (واع) بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان بۆ دۆسیەی تۆمەتبار عەدنان جومەیلی، توانراوە دەست بەسەر زیاتر لە 150 ملیار دیناری عێراقی و زیاتر لە 11 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیدا بگیرێت.
جگە لە پارەی نەختینە، بڕی زیاتر لە 380 کیلۆگرام زێڕ، 70 موڵک و 21 ئۆتۆمبێلی مۆدێرن دەستیان بەسەردا گیراوە. ئەو سامانانە لە حەشارگەی ژێر زەوی، ناو دیواری خانووەکان، کێڵگە و باخەکاندا شاردرابوونەوە.
عەدنان جومەیلی پێشووتر پۆستی بریکاری وەزارەتی نەوتی بۆ کاروباری پاڵاوتن هەبووە و ئێستا بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی دەستگیر کراوە.