Banner
پایتەخت

هۆشدارییەکی تووندی ناتانیاهۆ بۆ ئێران

 هۆشدارییەکی تووندی ناتانیاهۆ بۆ ئێران
کورتە

شەڕ کاتێک کۆتایی دێت کە ڕژێمی ئێران بڕووخێت — بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هێرشێکی توند دەکاتە سەر کەریم خان، داواکاری پێشووی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی تووندیش ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات، هاوکات ئامادەکاری بۆ گەشتەکەی بۆ واشنتن و نیویۆرک دەکات.

 

ئەمڕۆ ناتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، کەریم خانی بە فێڵباز ناو برد و ڕایگەیاند، تۆمەتەکانی ئەو دادوەرە دژی ئیسرائیل تەنیا بۆ لادانی سەرنج بووە لەسەر ئەو تۆمەتە سێکسییانەی ڕووبەڕووی خۆی بوونەتەوە.

 

سه‌باره‌ت بە ئێران ناتانیاهۆ هۆشداریی دا کە هەر هێرشێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی تاران بە وەڵامێکی زۆر توند ڕووبەڕوو دەبێتەوە و گوتی: "شەڕ کاتێک کۆتایی دێت کە ڕژێمی ئێران بڕووخێت یان باجی هەموو کارەکانی لە ناوچەکەدا بدات."

 

شایانی باسه‌، لە بەرامبەردا سوپای ئێران هۆشداریی داوە کە ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە هێرشەکانی، جوگرافیای جەنگەکە فراوانتر دەبێت و هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە.

 

دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە ساڵی 2024 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ و گالانت دەرکرد، ئەمەش بووەتە ڕێگر لەبەردەم گەشتەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەو وڵاتانەی ئەندامن لەو دادگایەدا. بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ناتانیاهۆ لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆ ببێتەوە.

26 تەمموز 2026 21:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026