كهلار؛ هاووڵاتییهك لهناو مزگهوتدا كوژرا
له كهلار کوژرانی کاسبکارێکی تەمەن 60 ساڵ لە ناو مزگەوتی تەقوا.
ئەمشەو لە ناوەندی قەزای کەلار، هاووڵاتییەک لە ناو مزگەوتێکدا و لە کاتی بەجێگەیاندنی نوێژی عیشادا درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
بهپێی زانیارییهكان، ڕووداوەکە لە ناو مزگەوتی تەقوا ڕووی داوە، کە تێیدا بە چەکی دەمانچە تەقە لە هاووڵاتییەک کراوە و فیشەک بەر سنگی کەوتووە.
قوربانییەکە ناوی (کەرەم ئیبراهیم)ە و لەدایکبووی ساڵی 1963یە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، گیانی لەدەست داوە.
دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە تا هۆکاری ڕووداوەکە و ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت.