Banner
پایتەخت

نابێت خەڵک بێزار بکرێت

نابێت خەڵک بێزار بکرێت
کورتە

خواردنەوەی کحوول لە دەوروبەری بەنداوی سەروچاوە قەدەغە کرا.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سەروچاوە خواردنەوەی ماددە کحولییەکان لە دەوروبەری بەنداوی سەروچاوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغە دەکات و ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر.

 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سەروچاوە بڵاوی کردەوە، بەنداوی سەروچاوە شوێنێکی گشتییە و مافی هەر هاووڵاتییەکە بۆ کات بەسەربردن و خۆفێنککردنەوە سەردانی بکات، بۆیە ڕێگە نادرێت هیچ کەسێک ببێتە هۆی بێزارکردنی دەوروبەری.


بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سەروچاوە، لەپێناو پاراستنی گیانی سەرجەم گەشتیار و هاووڵاتییان، خواردنەوەی کحوول لە دەوروبەری بەنداوەکە بەتەواوی قەدەغە کراوە.


لە کۆتاییدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سەروچاوە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە کاتی بینینی هەر حاڵەتێکی سەرپێچیدا، لایەنە پێوەندیدارەکان و ئەمنییەکان ئاگادار بکەنەوە تاوەکو ڕێکاری یاسایی بگرنە بەر.


بەنداوی سەروچاوە لە سنووری قەزای ڕانیە، جگە لە سوودە کشتوکاڵییەکانی، سەیرانگایەکی دیاری ناوچەکەیە و لە وەرزەکانی بەهار و هاویندا ڕۆژانە دەیان خێزان بۆ کات بەسەربردن ڕووی تێ دەکەن.

 

26 تەمموز 2026 18:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026