پایتەخت

15 وڵاتی ڕۆژئاوا دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دا دەنێن

15 وڵاتی ڕۆژئاوا دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دا دەنێن
کورتە

جگە لە فەڕەنسا، ژمارەیەک وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستنی ڕاگەیاند

وڵاتانی ڕۆژئاوا وردە وردە لە بەرژەوەندی فەڵەستینییەکان هەوڵێست دەنوێنن و دان بە دەوڵەتی فەڵەستینی دا دەنێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاند، فەڕەنسا و 14 وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوا، داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەین وەک ئێمە دان بە دەوڵتی فەڵەستیندا بنێن.

هەر لە درێژەی پۆستەکەیدا، ناوبراو سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ئیسرائیلی کرد کە لەلایەن حەماسەوە لە مانگی 10ـی ساڵی 2023ـەوە ئەنجامدران و داوای ئاگربەست و ئازادکردنی بەپەلەی بارمتەکانی کرد.

بەشێک لەو وڵاتانەی هاوشانی فەڕەنسا دان بە دەوڵەتی فەڵەستینی دا دەنێن، بریتین لە، ئوستڕاڵیا، پرتوگال، کەنەدا، ئیسپانیا، ئێرلەندا، لوکسبێرگ، ئایسلاند، فینلاند، نەرویج، ماڵتە، سلۆڤینیا، نیوزیلاند.

هاوکات هەر دوێنێ سێ شەممە، کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، هەمیشە گوتوومە دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا دەنێین وەک بەشداریکردنێک لە پرۆسەیەکی ئاشتیدا، ئەگەر ئیسرائیل هەنگاوی بەرچاو نەنێت بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخە نائاساییەی غەززە و ئاگربەست ڕانەگەیەنێت، ئێمە لە مانگی 9 داهاتوو لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا دەنێین.

لەبەرامبەر ئەم هەڵوێستەی سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گووتی: "کیەر ستامەر بەم هەڵوێستەی کارە تیرۆرستییەکانی حەماس خەڵات دەکات."

30 تەمموز 2025 13:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025