بڕیاری بەپەلە لەسەر نرخی بەنزین دەدرێت
لێدوانی حكومهت لهبارهی دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی، دۆخی كارهبا و هاتنی مووچه لێره بخوێنهرهوه.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونی بەنزین و دابەشکردنی مووچە چڕ کردووەتەوە و سەرۆکوهزیران مهسرور بارزانی خۆی چاودێری ڕێکارەکان دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە.
ئەمڕۆ پێشەوا هەورامی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ بابەتی بەنزین کۆبوونەوەکان بەردەوامن و بەیانیش کۆبوونەوەیەکی باڵا ئەنجام دەدرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم خۆی لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی لە کەمترین کاتدا کێشەی بەنزین و گرانیی نرخەکەی لە بەنزینخانەکاندا چارەسەر بکرێت و ئاسانکاری بۆ بازرگانان بکرێت تا نرخەکان دابەزن.
دەربارەی مووچەی مانگی 7، گوتەبێژی حکومەت گوتی: "لیستی مووچە نێردراوە و تیمێکی تەکنیکی لە بەغدان بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە بابەتی 120 ملیار دینارەکەدا بکەن."
سەبارەت بە کێشەی کارەباش، ڕوونی کردەوە کە ئەم بابەتە پەیوەستە بە بەرهەمهێنانی غازەوە و هەر کاتێک بەرهەمهێنانی غاز ئاسایی ببێتەوە، دۆخی کارەباش بەرەو باشتربوون دەچێت.