Banner
پایتەخت

نوێکردنەوەی شەقامە گشتییەکانی پێنجوێن دەستیپێکرد

نوێکردنەوەی شەقامە گشتییەکانی پێنجوێن دەستیپێکرد
کورتە

بەهۆی تێکچوونی شەقامە گشتییەکانی پێنجوێن، دووبارە قیرتاو دەکرێنەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی پێنجوێن بەهۆی تێکچوونی شەقامە سەرەکییەکان، هەڵمەتی نوێکردنەوەیانی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی پێنجوێن ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی و دروستبوونی چاڵ و چۆڵ لە شەقامە سەرەکییەکانی قەزاکە، سەرۆکایەتیی شارەوانی بڕیاری دا هەڵمەتی قیرتاوکردنی شەقامە گشتییەکان دەست پێ بکات بۆ باشترکردنی ڕێگاوبانەکانی قەزاکە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی پێنجوێن لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونی کردەوە، کە پڕۆژەی قیرتاوکردنەوەی شەقامەکان هەنگاوێکی ئەرێنییە بە ئاراستەی پاراستنی گیانی شۆفێران و ڕێکخستنەوەی هاتووچۆی شەقامە گشتییەکان
.

هەڵمەتەکە لە کاتێکدایە بەشێک لە قیری شەقامەکان هەڵوەشاوەتەوە و چاڵ و چۆڵیی زۆری تێدا دروست بووە، هەر بۆیە سەرۆکایەتیی شارەوانیی پێنجوێن لە قۆناغی سەرەتادا، هەڵمەتی داتاشینی قیری کۆنی شەقامەکانی دەستی پێ کردووە و پاشان قیرتاوی نوێیان دەکاتەوە.

22 تەمموز 2026 18:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026