Banner
پایتەخت

دابەشکردنی ئاو ڕاگیرا

دابەشکردنی ئاو ڕاگیرا
کورتە

کاتی پێدانی ئاو لە کۆڵانەکانی قەڵادزێ گۆڕانکاریی بەسەردا هات.

بەهۆی شکانی قفڵی سەرەکی تۆڕی ئاوی ناو شار لە قەڵادزێ، پێدانی ئاو بە ماڵان بە شێوەیەکی کاتی وەستاوە و کاتی دابەشکردنی ئاو لە کۆڵانەکاندا گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووه‌.

ئەمڕۆ فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی ئەم شکانە لە قفڵی سەرەکی بەشی ناو شار، پێدانی ئاوی ماڵان بە شێوەیەکی کاتی وەستاوە، تیمەکانی چاکسازی بەردەوامن لە کارکردن بۆ چاککردنەوەی ئاڵۆزییەکە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ، دەستبەجێ دوای تەواوبوونی کارەکان، دابەشکردنی ئاو دەست پێدەکاتەوە، بەهۆی ئەم کێشەیەشەوە گۆڕانکاری لە خشتە و کاتی پێدانی ئاوی کۆڵانەکاندا ڕوو دەدات.

قەزای قەڵادزێ بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە پشتی بەستوو بە پڕۆژەی ئاوی خاسە لەسەر ڕووباری زێی بچووک، کە لە ڕێگەی 4 حەوزی گەورەوە گەنجینەی کۆکردنەوەی نزیکەی 40 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

23 تەمموز 2026 10:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026