پایتەخت

بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ بۆ پایتەخت: هاوردەکردنی ئاژەڵ لە تورکیاوە قەدەغە دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ بۆ پایتەخت: هاوردەکردنی ئاژەڵ لە تورکیاوە قەدەغە دەکرێت
کورتە

چیتر ڕێگه‌ نادرێت ئاژه‌ڵ له‌ توركیاوه‌ بنێردرێته‌ هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ نه‌خۆشی له‌نێو ئاژه‌ڵه‌كانی توركیا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ هۆی ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌

دوابەدوای نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لەبارەی ڕێگەنەدان بە هاوردەکردنی ئاژەڵ لە تورکیاوە بۆ نێو خاکی عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم هاتە دەنگ.

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فیراس سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ دەربارەی قەدەغە کردنی هاوردەی ئاژەڵ لە تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، تا ئێستا لەم بارەیەوە هیچ نووسراوێکی فەرمی لە عێراقەوە نەهاتووە هەرچەندە هەماهەنگیمان هەیە سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی بەڵام ئێمە لەسەر بابەتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تەبەق لە ئاژەڵەکانی تورکیا کۆبوونەوەمان کردووە.

 

باسی لەوەشکرد، ڕێكکاری پێویست بەرامبەر ئەو بابەتە دەگرینە بەر و هاوردەکردنی ئاژەڵ لە تورکیا قەدەغە دەکەین.

 

ناوبراو دووپاتیکردەوە، ئەو ئاژەڵانەی دێنە هەرێم لەسەر سنووری ئیبراهیم خەلیل بۆ ماوەی 3 رۆژ کەرەنتینە دەکرێن و دووبارە پشکنینیان بۆ دەکرێتەوە، ئەگەر هەر ئاژەڵێک نیشانەی نەخۆشیی تێدا بێت رێگە نادرێت ببرێتە شارەکان.

 

بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ دەربارەی ماوەی قەدەغە کردنەکە ئاشکراشی دەکات، بڕیارەکە بە شێوەی کاتی دەبێت و هەر کاتێک نەخۆشی لە نێو ئاژەڵەکانی تورکیا نەما ئەو کاتە قەدەغە کردنەکە لادەبەین.

29 تەمموز 2025 21:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025