زیانەکانی زۆر خواردنەوەی چایی چین؟

ئهگهر زێدهڕۆیی له خواردنهوهی چایی بكرێت، چهندین زیان بهر تهندروستی مرۆڤ دهكهوێت
خواردنەوەی چایی بە گشتی زیان بە لەش ناگەیەنێت، بەڵام ئەگەر بێت و لە خواردنەوەی زێدەڕەوی بکرێت ئەوا هەندێک کێشە بۆ جەستە و تەندروستی مرڤ دروست دەکات.
لێرەدا لە چەند خاڵێک ئەو زیانانەتان بۆ دەخەینەڕوو کە لە ئەنجامی زۆر خواردنەوەی چایی ڕەنگە ڕووبەڕوومان ببێتەوە:
1- کەمی ئاسن لە لەش، چایی دەتوانێت پڕۆسەی وەرگرتنی ئاسنی لەش هێواش بکات و تووشی بێ تاقەتیمان بکات، بۆیە پێشنیار دەکرێت ئەو کەسانەی ڕێژەی ئاسنی لەشیان کەمە خۆیان بەدوور بگرن لە خواردنەوەی چایی بە ڕێژەیەکی زۆر.
2- ناڕێکی خەو، چایی بە ڕێژەیەکی بەرچاو ماددەی کافایینی تێدایە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ناڕێک بوونی خەو ئەگەر زۆر بخورێتەوە.
3- زۆربوونی ترشی گەدە، خواردنەوەی چایی بە تایبەت بە گەدەی بەتاڵ کاریگەری دەبێت لەسەر زۆربوونی ترشی گەدە و برینی گەدە.
4- گۆڕینی ڕەنگی ددان و زەردبوونیان، چایی دەتوانێت بە تێپەڕبوونی کات پەڵەی قاوەیی لەسەر ددان دروست بکات.
5- ناڕێکی و کۆنتڕۆڵ نەکردنی میز کردن، چایی خواردنەوە بە ڕێژەیەکی زۆر دەتوانێت کاریگەری لەسەر لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی میز کردن هەبێت و نەتوانین خۆمان کۆنتڕۆڵ بکەین و کێشەی گەورەمان بۆ دروست دەکات.
پسپۆڕانی خۆران و پزیشکان بە گشتی پێشنیار دەکەن و دەڵێن: سەرباری ئەوەی خواردنەوەی چایی زیان بە تەندروستی ناگەیەنێت بەڵام نابێت زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی بکرێت و ئەو کەسانەی بە تایبەت کێسەی کەمی ئاسنیان هەیە دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە زۆر خواردنەوەی چایی.