سێ یه‌كه‌مه‌كان و هه‌ڵگرانی بڕوانامه باڵاكانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه

هه‌واڵێكی خۆش بۆ سێ یه‌كه‌مه‌كان و هه‌ڵگرانی بڕوانامه باڵاكانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان گه‌یشت و ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروبار و په‌یوه‌ندییه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا موژده‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌رجه‌م سێ یه‌كه‌مه‌كان و هه‌ڵگرانی بڕوانامه باڵاكانی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌دات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ختیار حاجی حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروبار و په‌یوه‌ندییه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رجه‌م سێ یه‌كه‌مه‌كان و هه‌ڵگرانی بڕوانامه باڵاكانی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له دانیشتوانی پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مڕۆ ئێواره لینكی ناردنی داتاكان درایه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌توانن سه‌ردانی زانكۆكانتان بكه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئاماده‌كراو.
له بڵاوكراوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هیوادارم قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كرێت و كاتی زۆر له به‌رده‌متان هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، له ڕێگه‌ی تۆماری زانكۆكانه‌وه ڕاسته‌وخۆ داتاكان ده‌نێردرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌ی گشتی ئیتیحادی.