پڕکردنەوەی بەنزینی 750 دیناری لە شەواندا قەدەغە کرا

له ڕانیه ڕێگه نادرێت شهوان شۆفێران سهردانی بهنزیخانه بكهن
قائمقامیەتی ڕانیە هۆشداری دەداتە شۆفێرانی شارەکە و دەڵێت: "ڕێگە نادەین شەوان سەردانی بەنزینخانە بکەن".
ئهمڕۆ سێشهممه قائمقامیەتی قەزای ڕانیە لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری دەداتە شۆفێران و باس لهوه دهكات، لیژنەی سووتەمەنی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە ئاگاداری سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان و هاووڵاتییان دەکاتەوە کەوا دابەشکردنی بەنزینی حکومی 750ـی لە بەنزینخانەی Raniya oil 2 ڕۆژانە لە کاتژمێر 6ی بەیانی دەست پێدەکات تاکو تەواو دەبێت.
دەربارەی بڕیاری قەدەغە کردنەکە جەختیش لەوە دەکاتەوە، بۆ ئەو ڕۆژانەی کە بەنزین هەیە وە شەوان ڕێگەپێدراو نییە هیچ فەرمانگە و هاووڵاتییەک بۆ بەنزینی 750ـی سەردانی بەنزینخانە بکات، چونکە ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییاندایە.