سوودانی داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی سوپای تورکیا دەکات

سهرۆكوهزیرانی عێراق داوا له توركیا دهكات سوپاكهی خۆی له خاكی عێراق و ههرێمی كوردستان بكشێنێتهوه
دوا بەدوای پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکـ.ـە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی سوپای تورکیا لە نێو خاکی عێراقدا دەکات.
ئهمڕۆ سێشهممه محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا دەربارەی مانەوەت سوپای تورك لە خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕایگهیاند، داوا دەكەم سوپای تورک لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بڕواتە دەرەوە.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا لەگەڵ تورکیا پەیوەندی ستراتیژی و ئامانجی هاوبەشمان هەیە، هەروەها پرۆژەی وەبەرهێنان و ئابووریمان هەیە.
شایەنی باسە، لە ئێستادا زیاتر لە 60 بنکە و بارەگای سوپای تورک لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.