لە سووریا زمانی کوردی دەبێتە زمانێکی فەرمی

دیمهشق ئامادهیه زمانی كوردی وهك بهشێك له زمانی فهرمی وڵاتهكهی بناسێنێت
لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سووریا گۆڕانکاری تەواوەتی لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتەکە کراوە و ڕۆژئاوای کوردستانیش بەشێک بووە لە پێشخستنەکان، مەزڵوم عەبدی دەربارەی زمانی کوردی موژدەیەک دەداتە کوردان.
ئهمڕۆ سێشهممه مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە چاوپێکەوتنێکدا دەربارەی دانپێدانانی زمانی کوردی لە نێو کۆماری سووریا رایگەیاند، دیمەشق ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ قبوڵکردن و ناساندنی زمانی کوردی بە فەرمی لە وڵاتەکە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە بە زووترین کات زمانەکە بە فەرمی ناساندنی بۆ بکرێت و سەرجەم مافە کولتوورییەکانی بۆ دەستەبەر بکرێت.