شۆفێرانی سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە لە داخستنی ڕێگەیەکی سەرەکی

ڕێگهیهكی سهرهكی له شاری سلێمانی دادهخرێت و سهرۆكایهتی شارهوانیش هۆشداری دهداته شۆفێران
شارەوانی سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران لە داخستنی شەقامێکی سەرەکی و شەقامی جێگرەوەش بۆ شۆفێران دەخاتەڕوو.
ئهمڕۆ سێشهممه سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایدەگەیەنێت، بەشی پرۆژەکانی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان شاری سلێمانی بەگشتی وشۆفیران بەتایبەت دەکات بەمەبەستی کارکردن لە پرۆژهی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی.
هۆشداریش دەدات، كه سبەی چوار شەمە کاتژمێر8ـی سەرلەبانی رێکەوتی 30-7-2025 هەردووشەقامی لاوکی بازنەیی مەلیک محموود بەئاراستەی ڕۆشتن بەرەوەو بەرزەپردی خالەشهاب بەربەست دەکریت کەبەرەنگی سوور دیاری کراوە لەنەخشەکەدا.
شارەوانی سلێمانی شەقامی جێگرەوەش بۆ شۆفێران دیاری دەکات، داواکارین لەشۆفیران شەقامی سەرەکی بازنەیی مەلیک محموود کەبەڕەنگی (سەوز)دیاری کراوە لە نەخشەکەدا بەکاربێنن بۆهاتووچۆ.