ئیسرائیل ڕێگه به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین نادات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بۆچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بۆ حه‌ماس ئاشكرا كرد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێ هیوا كرد و جه‌ختی كرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ناده‌ین و ئه‌مه بۆ ئێمه مه‌ترسیداره، كه جیهادییه‌كان له‌ته‌نیشت ئێمه‌وه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگه‌یاند، فشارێكی زۆر له‌سه‌ر ئیسرائئیل دروستكراوه، تا ڕێگه به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بده‌ین، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز ڕوونادات، چونكه قوڕس و مه‌ترسیداره جیهادییه‌كان له‌ته‌نیشت خاكی ئێمه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت.
ئه‌و وه‌زیره‌ی ئیسرائیل له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕوونیكرده‌وه، هه‌ست به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر حه‌ماس ده‌وڵه‌ت هه‌بێت و بۆیه ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه، ئاماده‌ش نیین سه‌روه‌ری خاك و ئازادییه‌كانی خاكی ئیسرائیل بكه‌ینه قوربانی و ده‌وڵه‌تێكی جیهادی بێته ئاراوه.
جەدعون ساعر به نیگه‌رانییه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر ئیسرائیله به‌ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی حه‌ماسه و ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه له‌دژی ئێمه به‌هێزتر ده‌بن.