Banner
پایتەخت

پرۆسەی گواستنەوە / دابەزینی قوتابییانی زانکۆ دەستیپێکرد

پرۆسەی گواستنەوە / دابەزینی قوتابییانی زانکۆ دەستیپێکرد
کورتە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: قوتابییان لە ماڵەوە پڕۆسەی گواستنەوەی بەشەکانتان ئەنجام بدەن

پرۆسەی گواستنەوە یان دابەزینی قوتابییان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە، لە شێوازی ئاساییەوە بۆ شێوازی ئەلیکترۆنی گۆڕدرا.

 
ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی قوتابییان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) بە شێوەی ئەلەکترۆنی لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتی (2026/7/15) تاوەکو (2026/8/15) بەردەوام دەبێت و پێویستە فەرمانی دەرچوونی زانکۆی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (2026/8/31) تێپەڕ نەکات.

 
بەمەبەستی بەرچاوڕوونی بۆ ئەو خوێندکار و قوتابییانەی دەیانەوێت پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین ئەنجام بدەن، پێویستە دەقی ڕێنماییەکان بە وردی بخوێننەوە؛ هەروەها دەتوانن پرسیارەکانیان ئاراستەی تۆماری هەر یەک لە زانکۆکان بکەن و وەڵام دەدرێنەوە.

 
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر قوتابی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕی (یوزەرنەیم و پاسۆردی) نەبوو یاخود لەیادی کردبوو، بۆ چوونە ناو سیستمی گواستنەوە و دابەزین، ئەوا دەتوانێت بە ژمارەی تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی سەردانی تۆماری زانکۆکەی بکات و لەوێ پرۆسەکە ئەنجام بدات.

 
 بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

https://regayzanko.com/

بۆ خوێندنەوەى ڕێنمایی و مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوە و دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

https://drive.google.com/.../1o09tKFS3NtIcdNDYA62.../view...

15 تەمموز 2026 16:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026