كێشه‌ی نه‌بوونی مامۆستا له قوتابخانه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌یه‌وێت ئه‌مساڵ كێشه‌ی نه‌بوونی مامۆستا له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن چارسه‌ر بكات
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به پلانێكی نوێوه خۆی بۆ هاتنی ساڵی نوێی خوێندن ئاماده ده‌كات و ئامانجییه‌تی له‌مساڵدا هیچ قوتابخانه و ناوه‌ندێكی خوێندن كێشه‌ی نه‌بوونی مامۆستای نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئەحمەد گەل، بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی ئامادەیی و پیشەییەکانی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرای كرد، بۆ ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پلانی وایه به‌و ستراتیژییه كار بكات، له‌هیچ خوێندنگه و ناوه‌ندێكی خوێندن نابێت گرفتی نه‌بوونی مامۆستای هه‌بێت و نامانه‌وێت هیچ بۆشاییه‌ك هه‌بێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته ژماره‌ی مامۆستاكانمان زیاد بكه‌ین، چونكه ساڵانه زیاتر له 100 هه‌زار قوتابی له پۆلی یه‌كه‌م ناونووس ده‌كرێن و بۆیه پێویسته ژماره‌ی مامۆستا له ناوه‌نده‌كانی خوێندن زیاد بكرێت.