Banner
پایتەخت

ناوبژیوانێک لە دوای دوورخستنەوەی لە مۆندیال کۆچی دوایی دەکات

ناوبژیوانێک لە دوای دوورخستنەوەی لە مۆندیال کۆچی دوایی دەکات
کورتە

نوێترین زانیاری دەربارەی ناوبژیوانە دوورخراوەکەی مۆندیالی 2026 ئاشکرا کرا.

ناوبژیوانە هۆڵەندییە دڵشکاوەکە لە دوای دوورخستنەوەی لە مۆندیالی 2026، بەشێوەیەکی کتوپڕ کۆچی دوایی دەکات و هاندەرانی وەرزشی تووشی شۆک و گومان کرد.

ڕۆب دیپەرینک، ناوبژیوانی هۆڵەندیی تۆپی پێی تەمەن 38 ساڵان دوای چەند هەفتەیەک لە لادانی لە لیستی ناوبژیوانانی جامی جیهانی، کۆچی دوایی کرد. یەکێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا (KNVB) دڵتەنگیی قووڵی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند، هۆکاری مردنی هێشتا ئاشکرا نەکراوە.

ناوبراو لە مانگی نیساندا لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە بە گومانی تۆمەتێکی 'دەستدرێژیی سێکسی' بەرامبەر منداڵێک دەستگیر کرابوو، بەڵام دواتر و دوای لێکۆڵینەوەکان، پۆلیس ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست، هیچ هەنگاوێکی یاسایی بەرامبەری نەگیرایەبەر.

دیپەرینک، کە لە ساڵی 2017ـوە ناوبژیوانێکی خولی سەرەکیی هۆڵەندا بوو و لە یۆرۆی 2024ـدا وەک ناوبژیوانی VAR کاری کردبوو، پێشتر ڕایگەیاندبوو بە ناحەق تۆمەتبار کراوە و هەموو هاوکارییەکی لەگەڵ لێکۆڵینەوەکاندا کردووە، بەڵام بڕیاری فیفا بۆ لادانی لە جامی جیهانی، ببووە مایەی دڵشکانی.

تا ئێستا لە مۆندیالی 2026دا، دوو ناوبژیوان لە لیستی فیفا دوورخراونەتەوە؛ ڕۆب دیپەرینکی هۆڵەندی دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس و عومەر عەبدولقادیر ئارتانی سۆماڵی، بەهۆی ڕێگەنەدان بە چوونە ناو خاکی ئەمریکا لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە.

14 تەمموز 2026 12:01
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026