ئارین مەسرور بارزانی بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا
قۆناغێکی نوێی ئەکادیمی؛ ئارین مەسرور بارزانی بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆیەکی ناوداری لەندەن بەدەستهێنا.
ئارین مەسرور بارزانی دوای بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە زانکۆی ئەمریکی و دەرچوونی لە ئەکادیمیای ساندهێرست، بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی سانت جۆرج لە لەندەن بەدەستهێنا.
ئەم دەستکەوتە ئەکادیمییە دوای ئەوە دێت، کە ئارین مەسرور بارزانی، پێشتر خوێندنی بەکالۆریۆسی لە بەشی خوێندنی ستراتیژی و ئاسایش لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان (AUK) تەواو کردبوو، کە تێیدا پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی زانکۆکە بەدەستهێنابوو.
ئارین مەسرور بارزانی، جیا لە لایەنە ئەکادیمی و زانستییەکەی، دەرچووی ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرستی بەریتانیایە، کە یەکێکە لە ئەکادیمیا ناودارەکانی جیهان، بەهۆی سەرکەوتنی لەو خولەدا خاوەنی میدالیای شاهانەی ئەو ئەکادیمیایەیە.
لە ئێستاشدا، ناوبراو سەرپەرشتی چەندین پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی دەکات لە هەرێمی کوردستان، لەوانە "کوردستان فاوندەیشن" و "پڕۆگرامی سەرکردایەتی گەنجان" کە پڕۆژەیەکی تایبەتە بە ئامانجی پەرەپێدانی کارامەیی و تواناکانی لاوانی هەرێم.