Banner
پایتەخت

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئاستی فێرخوازان بەرز دەکەینەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئاستی فێرخوازان بەرز دەکەینەوە
کورتە

ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە پایتەخت میدیاوە بزانە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ئاستی زمانی ئینگلیزیی نزیکەی 3000 کەس ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 6ی ئێوارە ئەنجامی تاقیکردنەوەی 2915 خوازیار بۆ دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

 

 تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست بۆ خوازیاران لە 15 سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێکەوتی 6 و 7ی تەممووزی 2026دا بەڕێوەچوو. بڕیاریشە لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، پرۆسەی ناونووسین و پێشکەشکردن بۆ خولەکان دەست پێ بکات.

 

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیە بریتییە لە دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزیی خوازیاران، بۆ ئەوەی دواتر بەشداری لە خولەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزیدا بکەن لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و وەرگرتن لە خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.

13 تەمموز 2026 14:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026