Banner
پایتەخت

کارتە بانکییەکانی ئەمەل ڕزق کەوتنە دەستی دزەکان

کارتە بانکییەکانی ئەمەل ڕزق کەوتنە دەستی دزەکان
کورتە

مەترسی لەسەر سەروەت و سامانی خانمە هونەرمەندێکی میسری دروست ده‌بێت.

ئەمەل ڕزق، خانمە هونەرمەندی دیاری میسری، لە کاتی گەشتێکی خێزانیدا لە دەرەوەی وڵات، ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەخت بووەتەوە و لە ماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژدا سێ جار دزی لێ کراوە. ئەم ڕووداوە زنجیرەییە بووەتە هۆی ئەوەی ئەو هونەرمەندە بكه‌وێته‌ دۆخێکی دەروونی و دارایی خراپ.

 

ئەمەل ڕزق لە ڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە کە سەرجەم پارە، کەلوپەلی تایبەت و کارتە بانکییەکانی دزراون. ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوە داوه‌، سێ سکاڵای فەرمی لە بنکەی پۆلیس تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە کارتە بانکییەکانی ڕابگرێت، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەسەر سەروەت و سامانەکەی دروست کردووە و ئەگەری هەیە دزەکان لە هەر ساتێکدا پارەکانی ناو هەژمارەکەی ڕابکێشن.

 

ئەمەل ڕزق یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی سینەما و درامای میسری و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە کە لە جیهانی عەرەبیدا ناوبانگیان هەیە، ئێستاش ئەم ڕووداوە ناخۆشە کاردانەوەی زۆری لە ناو هەوادارانی و ناوەندە هونەرییەکاندا دروست کردووە.

13 تەمموز 2026 11:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026