پایتەخت

جووتیارێکی کورد لە کەرکووک زیندانی دەکرێت

جووتیارێکی کورد لە کەرکووک زیندانی دەکرێت
کورتە

جووتیارێکی کورد دوای داگیرکردنی ماڵەکەی بە سکاڵای سوپای عێراق دەستگیر دەکرێت

جووتیارێکی کورد لە کەرکووک دوای دوو مانگ لە داگیرکردنی خانووەکەی سزای 6 مانگ زیندانی بۆ دەرکرا.


ئەمڕۆ دووشەممە بەتۆمەتی زیادەڕۆیی دەوڵەت، لەسەر سکاڵایەکی سوپای عێراق هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی تۆپزاوە بەناوی (ئیبراهیم خەلیل) لە دادگای کەرکووک سزای 6 مانگ زیندانی بۆ دەرچوو.

پایتەخت میدیا زانییویەتی ساڵی ڕابردوو سوپای عێراق سکاڵای لە 18 جووتیار و هاووڵاتی تۆپزاوە تۆمار کردووە و یەکێک لەو جوتیارانە بەناوی مام ئیبراهیم بوو بەتۆمەتی ئەوەی کە ئەو زەوییەی خانووەکەی مام ئیبراهیم لەسەرکراوە موڵکی سوپای عێراقە و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ دادگا بڕیاریدا بەزیندانیکردنی بۆ ماوەی 6 مانگ بەشێوەی (ایقاف تنفیذ)واتە لەدەرەوە سزاکەی تەواو دەکات.

خانەوادەی مام ئیبراهیم بۆ پایتەخت میدیا قسەیان کرد و گووتیان: مام ئیبراهیم خاوەنی تاپۆی ڕەشی زەوی و خانووەکەیە، سەرەڕای ئەوەش بەپێی یاسا مافی خۆمانە، بڕیارەکانی ڕژێمی پێشووی بەعس لەپەرلەمانی عێراق هەڵوەشایەوە و لەبری ئەوەی خانووە داگیرکراوەکەمان پێ بدەنەوە هاتن و سزای مام ئیبراهیمان دا.

28 تەمموز 2025 14:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025