وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ڕاگەیاند.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی خولی یەکەمی ڕاگەیاند و لینکەکانی وەرگرتنەوەی نمرە و بینینی پەڕەی سۆمای قوتابیانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە، ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) دەکاتەوە، کە لە ڕێگەی لۆگینی تایبەت و ئەلیکترۆنییەوە دەتوانن ئەنجامی کۆتاییی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە.

قوتابییانی دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە:

https://www.azmwnakan.com

هاوکات وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری قوتابییان دەکاتەوە، دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەنجامەکان، دەتوانن پەڕەی وەڵامەکانی خۆیان (سۆما) لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ببینن:

https://soma.azmwnakan.com