ئەو درۆنەی لە هەولێر کەوتە خوارەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو

دژه تیرۆری كوردستان زانیاری نهبیستراو لهسهر كهوتنه خوارهی درۆنێك له ههولێر ئاشكرا دهكات
دوای ئەوەی درۆنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە، دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "هیچ زیانێکی گیانی نەبوو".
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 28ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 05:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.
دژە تیرۆر لە بڵاوکراوەکەی نووسیویەتی، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، جگە لە هەولێر لە سنووری پارێزگای کەرکووکیش درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل تائێستا زیاتر لە 20 درۆن لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.