فالح ساری مژدهی ناردنی مووچهی دا
بۆچی مووچە دواکەوت؟ هۆکارە ڕاستەقینەکە ئاشکرا بوو.
وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لهوهی پڕۆسەی خەرجکردنی مووچە ڕانەگیرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارە بگاتە هەرێم.
ئەمڕۆ دانەر عەبدولغەفار، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند، نوسراو ئاراستەی وەزیری دارایی کراوە بۆ ئەوەی پاکتاوی دارایی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات و خەرجکردنی مووچە ڕابگرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووه، لایەنە پەیوەندیدارەکان داوای وردبینیی وردیان لە هەموو خەرجییەکان کردووە، بەڵام لە بەرامبەردا وەزیری دارایی بەڵێنی داوە کە ڕێگری لە خەرجکردنی مووچە ناکات.
لهلایهكی دیكهوه، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هاوشێوهی مووچهی مووچهخۆران و فهرمانبهرانی عێراق مووچە خەرج دەکات و ڕێگەنادات پڕۆسەکە ڕابگیرێت.
ناوبراو هۆکاری دواکەوتنی مووچەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ نەبوونی پارەی کاش گەڕاندەوە و دڵنیایی دا، کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت و پارەی پێویست دابین دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دارایی بەڵێنی داوە مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات و هیچ جیاوازییەک لە نێوان مووچەخۆرانی کوردستان و ناوچەکانی تری عێراق ناکەن.