Banner
پایتەخت

پایتەخت هۆكاری گه‌شتەکەی د. عەبدولەتیف بۆ دەرەوەی وڵات ئاشکرا دەکات

پایتەخت هۆكاری گه‌شتەکەی د. عەبدولەتیف بۆ دەرەوەی وڵات ئاشکرا دەکات
کورتە

د. عەبدولەتیف ئەحمەد دەیەوێت تۆڵەی خۆی لە یاخی بکاتەوە و بۆ ئەم کارەش، هەوڵەکانی خۆی چر دەکاتەوە

د. عەبدولەتیف ئەحمەد، ڕێبەری سەلەفییەکانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژی چالاکوانێک، خاکی هەرێمی کوردستانی بەرەو وڵاتی بەریتانیا جێهێشت.

ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی نزیک لە د. عەبدولەتیف ئەحمەد بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ناوبراو بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ دوو هاوڕێی تری بەرەو 'وڵاتی بەریتانیا' بەڕێ کەوتووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا دڵنیا نین گەیشتووەتە شوێنی مەبەست یان نا، بەڵام بڕیارە لەڕێگەی گەشتێکی ترانزێتەوە خۆی بگەیەنێتە بەریتانیا و لەوێ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بمێنێته‌وه‌.

ئەم سەچاوەیە ئاشكرای كرد، كه‌ هۆکاری سەرەکیی ئەم گەشتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە د. عەبدولەتیف دەیەوێت لە بەریتانیا سکاڵای یاسایی لە دژی بیلال مەحموود، ناسراو بە 'یاخی' تۆمار بکات.

یاخی چالاکوانێکی ئایینییە و نیشتەجێی ئەو وڵاتەیە، پێشتر چەندین تۆماری دەنگی و مەلەفی تایبەتی دژ بە د. عەبدولەتیفی بڵاوکردبووەوە کە پەیوەندییان بە چەند کچێکی گەنج و بابەتە ئەخلاقییەکانەوە هەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، ڕێبەری سەلەفییەکان دەیەوێت لەڕێگەی دادگاکانی بەریتانیاوە ڕووبەڕووی ئەو چالاکوانە ببێتەوە و لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو مەلەفانە ڕێکاری یاسایی لە دژی بگرێتە بەر.

له‌ 1ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دا د. عەبدولەتیف لە مامۆستایەتیی زانکۆ دوور بخاتەوە. دواتر لە ڕێکەوتی 5 ی تەممووزدا ناوبراو دووركه‌وتنه‌وه‌ی خۆی بۆ ماوەیەک لە کاری وتاربێژیی له‌سه‌ر ویستی خۆی به‌مه‌به‌ستی 'وه‌رگرتنی پشوو' ڕاگه‌یاند.

07 تەمموز 2026 14:03
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026