پایتەخت

د. عەبدولەتیف ئەحمەد کوردستانی جێنه‌هێشتووه‌

د. عەبدولەتیف ئەحمەد کوردستانی جێنه‌هێشتووه‌
کورتە

كه‌سوكاری د. عه‌بدوله‌تیف هه‌واڵی ڕۆیشتنی بۆ دەرەوەی وڵات ڕەت ده‌كه‌نه‌وه‌.

کەسوکاری د. عەبدولەتیف ئەحمەد دەنگۆی ڕۆیشتنی ناوبراو بۆ دەرەوەی وڵات ڕەت دەکەنەوە و جەخت لە مانەوەی لە شاری سلێمانی دەکەنەوە.

ئەمڕۆ کەسوکاری د. عەبدولەتیف ئەحمەد له‌باره‌ی جێهێشتنی كوردستانه‌وه‌ بە پایتەخت میدیایان ڕاگەیاند، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە و لە ماڵەکەی خۆیەتی لە شاری سلێمانی.

ئاماژەیان بەوەش کردووە کە کوردستانی جێنەهێشتووە و لە ئێستادا سەرقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیەتی و هیچ پلانێکی بۆ ڕۆیشتن بۆ دەرەوەی وڵات نییە.

ئەم ڕوونکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە، د. عەبدولەتیف ئەحمەد لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووکەوە بە یاوەری دوو لە هاوڕێکانی بەرەو تورکیا هەڵاتووە، بەڵام خێزانەکەی جەخت دەکەنەوە کە هەموو ئەو هەواڵانە بێ بنەمان و تەنیا پڕوپاگەندەی سۆشیاڵ میدیان.

لە ماوەی 30 ڕۆژی ڕابردوودا، چەند کەیسێک لەسەر د. عەبدولەتیف ئەحمەد ڕێبەری، سەلەفییەکانی هەرێمی کوردستان وروژێنران. دوای بڵاوبوونەوەی چەند تۆمارێکی دەنگی و چه‌ند مەلەفێک، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا ناوبراو لە پیشەی مامۆستایەتیی زانکۆ دوور بخاتەوە.

پێشتر و لە ڕۆژی 5ی تەمووزی ئەمساڵ، د. عەبدولەتیف لە پۆستێکی فەیسبووکدا ڕایگەیاندبوو، کە لەسەر ویستی خۆی لە کاری وتاربێژیی مزگەوت دوور دەکەوێتەوە و بۆ ماوەیەک پشوو وەردەگرێت.

07 تەمموز 2026 13:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026