گەنجێک لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگر خنکا
گەنجێکی لەدایکبووی 1998 لە ناحیەی کۆکس بههۆی كوژاندنهوهی ئاگر گیانی لەدەستدا.
گەنجێک لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێک لە سنووری ناحیەی کۆکس گیانی لەدەستدا و بووە قوربانیی دوکەڵی چڕی ئاگرەکە.
ئەمڕۆ ئیبراهیم محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان ڕایگەیاند، گەنجێک بە ناوی سۆران ئازاد عەبدولکەریم، کە لەدایکبووی ساڵی 1998 بووە، لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێک لە سنووری ناحیەی کۆکس، بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵی زۆرەوە تووشی خنکان بووە و گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانی، ئەو گەنجە ویستوویەتی وەک کارێکی خۆبەخشانە هاوکاریی تیمەکان و خەڵکی ناوچەکە بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام بەهۆی چڕیی دوکەڵەکەوە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە.