ئەمریکا هاوپەیمانی نوێ لە ناوچەکەدا کۆدەکاتەوە
ڕێککەوتنێکی نوێی ئابووری لە نێوان بەغدا و دیمەشق لە واشنتن واژۆ دەکرێت و ئهمریكا سهرقاڵی پلانێكی نهێنییه بۆ گۆرینی نهخشهی ناوچهكه.
واشنتن هەوڵەکانی بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی و ئابووریی ناوچەکە چڕ دەکاتەوە و کار بۆ نزیککردنەوەی بەغدا و دیمەشق لهپێناو پاراستنی بهرژهوهندییهكانی و فراوانكردنی بهرهكهی دەکات.
ئەمڕۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاوی کردەوە، هەردوو حکومەتی عێراق و سووریا ئامادەکاری دەکەن بۆ واژۆکردنی بەڵگەنامەیەکی گرنگی بەستنەوەی ئابووری. بڕیارە ئەم پڕۆسەیە لە ناوەڕاستی مانگی 7ی 2026 لە پەراوێزی سەردانە فەرمییەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن ئەنجام بدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریاش لە هەمان کاتدا دەگاتە واشنتن بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و ئەمریکا کۆببێتەوە. ئەم کۆبوونەوانە لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بەڕێوە دەچن و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا چەند وڵاتێکی تری عەرەبیش بچنە ناو ئەم هاوپەیمانییە ئابوورییەوە.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژیی نوێی ئەمریکادایە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی ئابووریی هاوبەش کە ئامانج لێی دوورخستنەوەی عێراق و سووریایە لەو جەمسەربەندییانەی دژایەتی بەرژەوەندییەکانی واشنتن دەکەن.
هاوکات لەگەڵ ئەم جووڵانە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەردانی دیمەشقی کردووە کە وەک نیشانەی کرانەوەی زیاتری سووریا بە ڕووی ڕۆژئاوادا دەبینرێت. ئەم گۆڕانکارییانە پێکەوە ئاماژەن بۆ دروستبوونی هاوسەنگییەکی نوێ کە تێیدا عێراق و سووریا لە هاوپەیمانێتییە کۆنەکانیان بەرەو هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ جیهانی ڕۆژئاوا هەنگاو دەنێن.
ئەم وەرچەرخانە سیاسییە دوای ئەوە دێت کە لە مانگی 11ی ساڵی 2025، سەرۆکی سووریا سەردانی کۆشکی سپی کرد و وەک خاڵی گۆڕانی سووریا لە بەرەی دژە ئەمریکاوە بۆ ناو بازنەی دۆستانی ڕۆژئاوا هەژمار کرا