داوای پێشوازیكردنی ملیۆنی له تهرمی خامنهیی دەکرێت
چوارچێوهی ههماههنگی، داوای پێشوازییهكی گهوره له تهرمی خامنهیی دهكات و پهیامی نوێیشی بۆ گهندهڵكاران ههیه.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە عێراق پشتیوانی خۆی بۆ ڕێکارەکانی حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دووپات دەکاتەوە و ههروهها داوا دەکات مەراسیمێکی جەماوەری فراوان بۆ کۆچی دوایی عەلی خامنەیی بەڕێوە بچێت.
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە لە 283ـەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیاندا لە نووسینگەی هادی عامری و بە ئامادەبوونی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران، پشتگیری تەواوی هەنگاوەکانی دژ بە گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دوای تەواوبوونی پشووی یاسایی کرایەوە. ئامادەبووان داوایان کرد کە پەرلەمان ڕۆڵی چاودێری خۆی چالاکتر بکات و هەوڵەکان بۆ پەسندکردنی یاسا گرنگەکان چڕتر بکاتەوە.
هەروەها باس لە ئامادەکارییەکان بۆ مەراسیمی فەرمی و جەماوەریی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی کرا و داوا کرا خەڵک بە شێوەیەکی بەرفراوان تێیدا بەشدار بن.
چوارچێوەی هەماهەنگی گەورەترین هاوپەیمانیی سیاسیی شیعەکانە لە عێراق و زۆرینەی هێزە سیاسییەکانی ناو حکومەت و پەرلەمان لەخۆدەگرێت. ئەم کوتلەیە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە داڕشتنی سیاسەتی گشتی و بڕیارە ستراتیژییەکانی وڵاتهكه و پشتیوانێکی بەهێزی دەسەڵاتی دادوەرییە لە دۆسیە داراییەکاندا.