پایتەخت

ژیانی سەربازانی ئیسرائیل وەستاوه‌

ژیانی سەربازانی ئیسرائیل وەستاوه‌
کورتە

ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی، ورده‌كاریی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل و كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانی ئاشكرا ده‌كات.

سوپای ئیسرائیل ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی ناوخۆیی بووەتەوە و هەزاران سەرباز بەهۆی نادیاریی چارەنووسیان و کێشەی یاسایی و داراییەوە، لە دۆخێکی دەروونی و سەربازیی خراپدان.

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، هەزاران سەرباز کە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023وە لە جەنگی غەززەدان، ئێستا لە دۆخێکی نادیاردا بەرەو مۆڵەتی دەستلەکارکێشانەوە بەڕێ دەکرێن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، سوپا بە ڕوونی بەو سەربازانە ناڵێت ئایا دوای مۆڵەتەکە بە یەکجاری ئازاد دەکرێن یان وەک هێزی یەدەگ بانگهێشت دەکرێنەوە، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای سەربازەکان و خێزانەکانیان دروست کردووە.

فەرماندەی لیوا و کەتیبەکان هۆشداری دەدەن، کە نەبوونی پلانێکی ڕوون بۆ بودجە و دیارینەکردنی چارەنووسی سەربازەکان، پلاندانانی سەربازیی مەحاڵ کردووە.

سوپای ئیسرائیل لە ئێستادا پێویستی بە 12 هەزار سەربازی نوێ هەیە و ئەگەر یاسای درێژکردنەوەی خزمەت بۆ 36 مانگ تێپەڕ نەبێت، ناچار دەبن پێنج کەتیبەی تەواو دابخەن.

ئیسرائیل لە دوای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023وە لە جەنگێکی بەردەوامدایە لە کەرتی غەززە و بەرەکانی دیکە. ئەم جەنگە درێژخایەنە بووەتە هۆی فشارێکی زۆر لەسەر سوپا و تێچوویەکی دارایی گه‌وره‌.

07 تەمموز 2026 10:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026