عێراق بههۆی گهرماوه ملیاران دۆلار لەدەست دەدات
عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لە هاوینی ڕابردوودا 9 ملیار دۆلار زیانی دارایی بەرکەوتووە
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پێوانەییی پلەکانی گەرما لە عێراق بووەتە هەڕەشەیەکی جیددی لەسەر ئابووری و ژینگەی وڵاتەکە، بە جۆرێک تەنیا لە هاوینی ڕابردوودا زیانە داراییەکان ملیاران دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ ڕوانگەی سەوزی عێراقی بڵاویکردەوە، عێراق تەنیا لە وەرزی هاوینی ڕابردوودا زیاتر لە 9 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە. هەر ڕۆژێک کە پلەی گەرما بگاتە 50 پلەی سیلیزی، زیانە ئابوورییەکانی وڵات دەگاتە 150 ملیۆن دۆلار، ئەمەش بەهۆی پچڕانی کارەبا، پەککەوتنی کارگەکان و بەفیڕۆچوونی سووتەمەنی لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا.
بهپێی ڕاپۆرتهكه، پێش ساڵی 2010، تەنیا 3 بۆ 4 ڕۆژ پلەی گەرما دەگەیشتە 50 پلە، بەڵام ئێستا لە شارەکانی بەغدا، بەسرە و میسان ساڵانە 25 بۆ 40 ڕۆژ گەرما دهگاته ئەم ئاسته. ئەم گۆڕانکارییە بووەتە هۆی وشکبوونی 60%ی درەختەکانی سەر شەقام و زیادبوونی گەردەلوولە خۆڵاوییەکان بە ڕێژەی 70%، لە کاتێکدا شاری بەغدا 85%ی باخچەکانی لەدەست داوە.
بهپێی زانیارییهكان، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بەدەست کاریگەرییە توندەکانی گۆڕانی کەشوهەواوە دەناڵێنێت و نەبوونی ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قەیرانە، مەترسییەکانی دووقات کردووەتەوە. پشتبەستن بە سووتەمەنی كانزایی و کەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی، ژینگەی شارەکانی بۆ مرۆڤ و زیندەوەران قوڕستر کردووە.
ئهمه لهكاتێكدایه، هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخە بۆ ئهمه نەبوونی پلانی حکوومی دهگهڕێتهوه، چونكه کەمبوونەوەی ڕووبەری سەوزایی و زیادبوونی باڵەخانەی کۆنکرێتی، لەگەڵ دەردانی گازە زیانبەخشەکانی کێڵگە نەوتییەکان و مۆلیدە ئەهلییەکان، هۆکاری سەرەکیی پیسبوونی هەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمان.