نزیكەی 25 هەزار ناوی پێشمەرگەی یەكەکانی 70 و 80 دەگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی

مهریوان حاكم هادی، بهڕێوهبهری گشتی شارهوانییهكانی ههولێر لهبارهی دابهشكردنی زهوی بهسهر یهكهكانی 70 و 80 زانیاری نوێی بۆ پایتهخت میدیا ئاشكرا كرد
ناوی ژمارەیەکی دیکەی پێشمەرگەکانی هەردوو یەکەی 70 و 80، لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گەڕاوەتەوە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەریاندا و بەڕێوبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێریش لەمبارەیەوە زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.
ئهمرۆ یهكشهممه مەریوان حاکم هادی، بەڕێوبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ناوی بەشێکی دیکەی هێزەکانی 70 و 80 بە پایتەخت میدیای راگەیاند، ئەمڕۆ بەشێکی دیکەی ناوی پێشمەرگەکان لە یەکەی 70 و 80 بۆ قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران دێتەوە و لەکاتی گەیشتنی ناوەکانیش دەچێتە نێو تیروپشکیش زەوی وەردەگرن.
ئەوەشی خستەڕوو، ڕەزامەندیی تەرخانكردنی زەوی بۆ بەشێكی دیكەی پێشمەرگەکانی نزیكەی 25 هەزار ناو دەبێت.
مەریوان حاکم هادی ڕوونیشیکردەوە، بەشێک لە پێشمەرگەکانی وەزارەتی پیشمەرگە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سوودمەند بوون لە وەرگرتنی زەوی لە قۆناغەکانی دیکەش ئەو پێشمەرگانەی کە ماون سوودمەند دەبن.
دەربارەی وادەی دابەشکردنی زەوی بەسەر ناوی ئەو پێشمەرگانەی کە ماون دووپاتیکردەوە، هەر کاتێک لیستی ناوەکان گەیشتنە دەستمان لیژنەیەک داندەرێت بۆ وردبینی کردنی ناوەکان بۆ ئەوەی کە ئایا سوودمەندە یاخود نا.
بەڕێوبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، کێشەیەکی گەورە بۆ ئێمە دروست بووە، چونکە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان فۆڕمەکانیان هاتووەتەوە دووبارە سوودمەندبوون و دووبارە ناوی خۆیان تۆمارکردووەتەوە.