له‌سه‌ر دانانی به‌ڕێوه‌به‌رێك حه‌شدی شه‌عبی ده‌یان كه‌سی له به‌غدا بریندار كرد

له به‌غدا ململانێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پۆلیس ڕوویاندا
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێ له فەرمانگەی كشتوكاڵ لە بەری كەرخی بەغدای پایته‌خت بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ست به‌كار ده‌بێت، گرووپێكی چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی ڕووبه‌رووی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره نوێیه ده‌بنه‌وه و به‌مه‌ش شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌و گرووپه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕووده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌غدای پایته‌خت دۆخێكی ناهه‌موار و پڕ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی چه‌كداری به‌خۆیه‌وه بینی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ست به‌كرابوونی به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێ له فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ گرووپێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر فه‌رمانگه‌كه و ده‌یان كه‌سی بریندار ده‌كه‌ن، دواتر هێزه‌كانی پۆلیس ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه و له‌ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه ته‌قه له یه‌كتر ده‌كه‌ن و به‌مه‌ش ئاڵۆزییه‌كه كوژراوی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تائێستا زیاتر له 14 كه‌س ده‌ستگیركراون، كه ئه‌ندامی لیواكانی 45 و 46ی حەشدی شەعبین، 2 كه‌س له ململانێكه كوژراون و نزیكه‌ی 15 كه‌سی دیكه به سه‌ختی بریندارن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، تا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرن.