كرێكارانی غه‌ززه: پێش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژ بكرێین به‌هانامانه‌وه وه‌رن

كرێكارانی غه‌ززه داوای هاوكاری له جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێین".
كرێكارانی غه‌ززه له بڵاوكراوه‌یه‌كدا داوا له جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، به‌زووترین كات بگه‌نه هانایانه‌وه چونكه دۆخه‌كه سه‌خته و خواردن ده‌ست ناكه‌وێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فدراسیۆنی گشتی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی فه‌له‌ستین بڵاویانكرده‌وه، داوا له ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی جیهان ده‌كه‌ین، به هه‌وڵی خێرای كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی ڕێگری له جینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌ززه بكه‌ن، كۆتایی به برسی ڕاگرتنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بهێنن، 80 له سه‌دی خانووه‌كان ڕووخاوه، هه‌موو كارگه و زه‌ویه كشتووكاڵییه‌كان له‌ناو چوون، كرێكاران، ماسیگران و كه شاوه‌رزان له جه‌هه‌نه‌مێكی ڕاسته‌قینه‌دا ده‌ژین.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی كرێكارانی غه‌ززه هاتووه، ئێستا كاتی یه‌كڕیزی هه‌موو یه‌كێتییه كرێكارییه‌كانی جیهانه تاكوو ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گه‌مارۆی سه‌ر دانیشتووانی غه‌زه به‌رز بكه‌نه‌وه و گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای جیهانی به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی فرۆشی چه‌كوچۆڵ به ئیسڕائیل چڕتر بكه‌نه‌وه.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌ش نووسیویانه، ئه‌وه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه ڕوو ده‌دات، شه‌ڕ نییه، پڕۆژه‌یه‌كه بۆ له‌ناوبردنی ژیان و كه‌رامه‌تی ئینسانییه، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و باریكه‌یه هێشتا به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن و هیوایان به داهاتوو بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ له غه‌ززه هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه دۆخی غه‌ززه به‌ته‌واوی وێران بووه و ژیانكردن له‌و كه‌رته زۆر ئه‌سته‌م بووه، چونكه خواردن و خواردنه‌وه ده‌ست ناكه‌وێت و دانیشتووان تووشی به‌دخۆراكی هاتوون.